doPDF   

doPDF ئامرازێکی بەهێز و کارلێهاتووە لە بواری گۆرینی فۆرمەتەکانی جۆراوجۆر بۆ پی دی ئێف.ئێوە بە یارمەتی ئەم ئامرازە زۆر بە هاسانی و بە چەند کرتەکردنێک دەتوانن فایلەکانی ئافیس بگۆڕن بۆ فۆرمەتی پی دی ئێف و پاشەکەوتی بکەن. لە راستی دا کردەوەی ئامراز بە کەڵک وەرگرتن لە پرینتێری مەجازی کە دوای دامەزراندن چالاک دەبێ بە ئێوە رێگە دەدات زۆربەی فۆرمەتەکان بگۆرنە سەر فۆرمەتی پی دی ئێف. هەر وەها ئەم ئامرازە بێجگە لەم خالانە Toolbarێکیش بە Wordـی ئێوە دەلکێنێ کە دوگمەیێکی هەیە بە ناوی Save as PDF.
هێندێک لە تایبەتمەندیەکانی ئەم ئامرازە بە کورتی بریتین لە:
-توانایی گۆڕینی فایلی Word بۆ سەر فۆرمەتی PDF
-توانایی گۆڕینی فۆرمەتە جیاوازەکان بۆ سەر PDF
-توانایی پاشەکەوت کردنی فۆرمەتی PDF بە بژاردەی DoPDF لە مێنۆی Print دا
-لکانی دوکمەیەک بە ناوی Save as PDF لە Toolbar ـی Word دا
-گونجان لە گەل تەواوی نوسخەکانی سیستەمی کردەیی مایکرۆسۆفت دا
-و...

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 39.23 MB
File ver    : 8.3.934
File format : exe
Date Added  : May 05/05/2020
Last viewed : May 05/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download Free Download
Foxit Reader   

فۆرمەتی پی دی ئێف یێکێ لە بە ناو بانگ ترین فۆرمەتەکانە کە بە بوونی تواناگەلێکی زۆر بۆتە یێکێ لە بژاردەکانی بەکارهێنەر بۆ پاشەکەوت کردنی بەڵگەنامەکان. بۆ بینینی بەڵگەنامەکانی PDF پێویست بە هەبوونی ئامراز دەکات، ئامرازێک کە بتوانێ هێزی نیشاندانی فۆرمەتی پی دی ئێفی هەبێ و بتوانێ بە بێ هیچ گرفتێک بەڵگەنامەکان نیشان بدات. نەرمەواڵەیێکی زۆر هەن کە لەم بوارە دا هاتوونەتە بەرهەم، کە بە ناوبانگترینیان Adobe Acrobatـە، کە لە دوو وەشانی Reader و Pro پێشکەش کراوە. گرینگترین ئیرادی ئەم ئامرازە هەبوونی بەرزی قەبارەکەیێتی. نووسخەی حیرفەیی ئەم ئامرازە نزیک بە ٩٠٠ مێگابایت قەبارەکەیێتی و کاتێک کە لە سەر سیستەم دادەبەزێنرێت نزیک بە ٢.٥ گیگابایت جێگا لە هارددیسک دەگرێت. ئەگەر سەرنج بدەین ئەم جێ داگیرکردنە لە هارد نزیک بە بارتەقای قەبارەی ویندۆز ئێکس پی یە.
هەروەک باسمان کرد رەنگە گرینگترین ئیراد لەم ئامرازە قەبارەکەی بێ، بەڵام ئەم ئامرازە ئەوەندە بەهێز و توانایە کە ناکرێ چاوی لێ داخەین. نەرمەواڵەی تریش هەن کە بۆ ئەم مەبەستە هاتوونەتە بەرهەم. یێکێ لەم ئامرازانە کە هاوکات لە گەڵ کارامە و ساکار بوونی زۆر کەم قەبارەشە و هەروەها هەر ئەو کارانەی Adobe Reader یش ئەنجام دەدات، بەرهەمی کۆمپانیFOXITـە کە لە کردنەوەی بەڵگەنامەکانی PDFدا زۆر خێرا و بێ کەم و کووریە ودەتوانێ داخوازی بەکارهێنەر دابین بکات Foxit Reader Proـە. ئەم ئامرازە بە وتەی کۆمپانی بەرهەمهێنەر نزیک بە ٥٠ملیۆن بەکارهێنەری هەیە و کاتێک کە دایدەبەزێنن بۆ ماوەیێکی زۆریش کەڵکی لێوەردەگرن.
هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بریتین لە:
-دانەبەزاندنی خێرایی سیستەم
-ناسینەوەی ناوەک و وەشانەکانی پی دی ئێف
-توانایی گۆڕینی بەڵگەنامەکانی پی دی ئێف بۆ نووسراوەی تێکست
-بەرز بوونی ئەمنییەتی ئامرازەکە
-نیشاندانی ئەنیمەیشن، وێنە، و بەگشتی Objectـەکان بە بەرزترین کەیفییەت
-گوونجان و توانایی بڵاوکردنەوەی فایلەکانی ماڵتی میدیا لە ناو بەڵگەنامەکانی PDF
-هەبوونی پانێلی بەرێوەبەری بۆ ئاڵوگۆر کردنی رادەی ئەمنییەت و گشت تایبەتمەندی بەڵگەکانامەکانی PDF
-هەبوونی پانێلی Thumbnail بۆ نیشاندانی هاسانتری بەڵگەنامەکان
-پشتیوانی لە سیستەمی Metric
-و...

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 36 MB
File ver    : 6.2.2.0802
File format : exe
Date Added  : May 05/05/2020
Last viewed : May 05/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: XP , Vista , 7 , 8 , 10
Free Download
Okdo Pdf to Image Converter   

یەکێک لە کێشەکانی ئێمە کە بەردەوام لە گەڵی بەرەو روو دەبینەوە، نەبوونی پشتیوانی ویندۆز لە گشت فۆرمەتەکانە. بەکارهێنان و نیشاندانی فۆرمەتە تایبەتییەکان پێویستی بە بوونی ئامرازی تایبەتی خۆی هەیە کە بتوانێ فۆرمەتەکان بناسێتەوە. بەڵام بە پێچەوانە هێندێک فۆرمەتیش هەن کە بەبێ بوونی هیچ کێشەیێک بە بوونی ئامرازەکانی ئەم بوارە لە ویندۆز دا نیشان دەدرێن. بۆ وێنە وێنەکان بە شێوەی ئاسایی لە ویندۆز دا پشتیوانی دەکرێن و ئەم سیستەمە توانایی نیشاندانی فۆرمەتە باوەکانی هەیە. بە لە بەر چاوگرتنی ئەم کورتە باسە دەمانهەوێ نەرمەواڵەیێک بناسێنین کە لە توانای دایە فۆرمەتە جۆراوجۆرەکان بۆ وێنە بگۆرێ.
Okdo All to Image Converter Professional ئەم نەرمەواڵەیەیە کە بە پشتیوانی لە فۆرمەتە جیاوازەکانی باو لە بواری جۆراوجۆر دا وەک گشت بەڵگەکان، لاپەرەکانی وێب، پی دی ئێفەکان، ئسلاید شۆکان و...دەگۆرێ بۆ وێنە بە توانایی نیشاندان بە شێوەی ئاسایی لە سیستەم دا, کە بە چەند کرتە کردنێک بە ئەنجام دەگات.
کاتێک ئەم کردەوەیە بایەخی خۆی وەدەس دێنێ کە لە سیستەمەکان دا ئیمکانی دابەزاندنی نەرمەواڵەی جۆراوجۆر بە پێی پێوەستی نەبێ، بەڵام بە هاسانی توانای کردنەوەی وێنەکانی هەبێ. دانەبەزینی کەیفییەتی وێنەکان لە کاتی دەرکەوتن دا و بوونی رێکخستنی جۆراوجۆر و هەروەها کەمی قەبارەی بەرنامەکە و دانانی ئارمی دڵخواز لە سەر وێنەکان لە تایبەتمەندییە بەرچاوەکانی ئەم ئامرازە بە هەژمار دێن.

Product Details:
License     : applications & Serial
Publisher   : Click here
File size   : 7.48MB
File ver    : 4.8
File format : zip
Date Added  : May 05/05/2020
Last viewed : May 05/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download Free Download
PDF Printer   

PDF Printer ئامرازێکی خۆراییە بۆ درووستکردنی PDF بە کەیفییەتێکی بەرز.ئەم ئامرازە نزیک بە تەواوی فایلەکانی ویندۆز دەتوانێ بکا بە پی دی ئێف بە شێوەی پیشەیی و تەنیا بە کرتە کردنێک. دەکرێ لەم ئامرازە بۆ مەبەستی تایبەتی وەک کەس یان تیجاری کەڵکی لێوەربگیرێت. هەروەها بۆ بە پی دی ئێف کردن دەتوانن لە Word, Excel, PowerPoint, WordPerfect, Photoshop و بەرنامەکانی تری ویندۆز کەڵک وەربگرن. ئەم بەرنامەیە پشتیوانی زیاتر لە ٣٠٠ فۆرمەتی جۆراوجۆر دەکات.

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 6.9 MB
File ver    : 1.3.2.55
File format : exe
Date Added  : May 05/05/2020
Last viewed : May 05/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download
A-PDF Office to PDF   

گۆرین بۆ PDF زۆر لە گرفتەکان چارەسەر دەکات، فۆرمەتێک کە بە هۆی ستاندارد بوون بە نیسبەت فۆرمەتەکانی وەک Docx هاسانتر دەتوانرێ بۆ بەرێوە بردنی کەڵکی لێ وەربگیرێ. A-PDF Office to PDF ناوی نەرمەواڵەیێکە کە توانای دایە هەتا فۆرمەتەکانی جۆراوجۆر و باو کە لە پاکەتی میکرۆسۆفت ئۆفیس دا هەن بە هاسانی بکا بە PDF.
doc، xls، ppt; docx، xlsx، pptx، pub، xml، xsn، vsd، vdx هێندێک لەو فۆرمەتانەن کە دەتوانین هێمای بۆ بکەین. قەبارەی سوک و دامەزراندنی خێرا و هاسان تایبەتمەندی تری ئەم نەرمەواڵەیەن.کەیفییەت لە گۆرین دا بە هەڵبژاردنی بەکارهێنەر دیاری دەکرێت و بەکارهێنەریش بە پێی ویستی جۆی دیاری دەکات کە بە پێویستی بە چ رادە کەیفییەتێک هەیە. هەر وەها گۆرینی هاوکاتی چەند فایل یارمەتی دەکات بۆ خێرا راپەراندنی کارەکان. بەم هۆیە کەڵک وەرگرتن لەم ئامرازە وێرای ساکار بوونی، لە خێرابوونیش دا رۆڵی گرینگ دەبینێ. هەر وەها ئەم پرۆگرامە پشتیوانی لە نووسخە جۆراوجۆرەکانی ئۆفیس دەکات.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 26.6MB
File ver    : 5.6.0
File format : exe
Date Added  : May 05/05/2020
Last viewed : May 05/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: 7 / 8 / 10

Free Download Free Download Free Download